
13.1K
RE"تەکنیکی پۆمۆدۆرۆ بۆ ئەوەیە کە قوتابی بتوانێ تەرکیزێکی باشتری هەبێ لە کاتی خوێندن و بێ تاقەت نەبێ"
تەکنیکەکە چۆن چۆنیە؟
تۆ کاتێ دەست پێ ئەکەیت بە سەعی( ۲٥) خولەک کات دەگریتەوە و سەعی دەکەیت
پاشان( ٥) خولەک ڕێست وەردەگریت، بەڵام لە ڕێستەکەدا مۆبایل و شتی قورس ناکەی تەرکیزت بەرن ئەتوانی ئاوێ شتێ بخۆی یاخود پاڵبکەویت.
پاشان بە هەمان شێوە (۲٥) خولەک سەعی و( ٥) خولەک ڕێست.
دیسان (۲٥) خولەک سەعی و( ٥) خولەک ڕێست.
پاشان (۲٥) خولەک سەعی، بەڵام ئەمجارە کە تەواو بویت( ۳۰) خولەک ڕێست هەیە ئیتر چی ئەکەی بیکە لەو( ۳۰) خولەکە مۆبایل بێت یا هەر شتێکی تر.
هەر (۲٥) خولەکێک بە پۆمۆدۆرۆیەک حسابە تۆ بە کاتژمێرێک و( ٤٥) خولەک 4 پۆمۆدۆرۆ ئەکەیت
ئەگەر لە ڕۆژەکە( ۱۲) پۆمۆدۆرۆ بکەیت نزیکی( ۸) کاتژمێر سەعیە بە تەرکیزەوە کە زۆر باشترە لە( ۱۸) کاتژمێر سەعی بێ تەرکیز..
بەڵام کۆمەڵێ خاڵی گرنگ هەیە ئەبێ قوتابی بیزانێت:
• لە کاتی سەعیکردنا خەیاڵی نەڕوات بۆ شتی تر بەهۆی مۆبایل و مەشغوڵی و قسە و خواردن و هتد.. تەنها تەرکیزی لای سەعی بێت
• لە کاتی سەعی با ئامێری ئەلکترۆنی هیچ لانەبێت تەنها تایمەرەکەت با لابێت
• هەر شتێک لە کاتی خوێندنەکە تەرکیزی بردی لەسەر وەرەقەیەک بینوسە و لە ڕێستە (۳۰) خولەکیەکە ئەنجامی بدە
• ئەگەر سەرەتای دەستپێکردن بە پۆمۆدۆرۆ زۆر تاقەتت نەبو هیچ کێشە نیە دوای خۆت ڕادێی حەزەکەی ڕۆژانە زۆر زیاتر بکەیت
فیدباکی خوێندکارێکە لەسەر پڕۆمۆدۆ
تۆ بەکارت هێناوە؟
@renma.center










